سێنسەرێکی نوێ بەوردی چاودێریی تەندرووستیی گشتیی جەستە دەکات

تەندروستی

12/04/2025‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه


توێژەرانی زانکۆی نۆرس وێستەرن سێنسەرێکی نوێیان دروستکردووە، کە پێی دەوترێت هەستەوەری لێشاوی سەر پێست (EFS) کە دەتوانێت چاودێریی تەندرووستیی لەش بکات بەبێ بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی پێست.

بەگوێرەی پێگەی "ستادتی فایندز"، ئامێرەکە بە دانانی ژوورێکی بچووک لەسەر ڕووی پێست کاردەکات، کە گەردیلەکانی وەک هەڵمی ئاو و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و پێکهاتە ئۆرگانییە فڕیوانە دەپێوێت کە بە پێستدا تێدەپەڕن.

هەستەوەرەکە یارمەتیی دیاریکردنی کێشەکانی چاکبوونەوەی برین دەدات، تەنانەت ئەوانەی کە پێستیان بە داخراویی دەردەکەوێت، ئەمەش بە تایبەتیی بۆ تووشبووانی شەکرە سوودی هەیە.

هەروەک چاودێریی بەرکەوتنی ژینگە دەکات و هۆشداریی پێشوەختە دەدات لە وشکبوونەوە، هەوکردن، یان ژەهراویبوون.

ئامێرەکە تایبەتمەندیی سەمامەیەکی بەرنامەبۆداڕێژراوی هەیە کە ڕۆیشتنی هەوا لەناو ژوورەکەدا ڕێکدەخات، ڕێگە دەدات بە شیکاریی وردی گۆڕانکارییەکانی چڕیی تەنۆلکەکان بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە پێست بگەیەنێت یان پرۆسەی چاکبوونەوەکە دوابخات.
ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی