شارپرێس
توێژینەوە نوێیەکان بەردەوامیی رۆیشتن گرنگترە
لە خێرایی ڕۆیشتن کاتێک باس لە دابەزاندنی کێش دەکرێت.
توێژەران ڕوونیان کردۆتەوە کە ڕۆیشتنی مامناوەند
تا بەهێز بۆ ماوەی 50 خولەک، هەفتەی چوار جار، یارمەتیی کەمکردنەوەی کێش و سووتاندنی
چەوری ورگ دەدات. هەروەک ڕۆیشتن بەپێ یارمەتیی باشترکردنی باری دەروونیی و زیادکردنی
میتابۆلیزم و ڕێکخستنی ئارەزووی خواردن و کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە
درێژخایەنەکان و پاڵپشتیی تەندرووستیی دڵ و ئێسکەکان دەدات.
بەگوێرەی گۆڤاری هێڵت مەگەزین، دەتوانرێت ڕۆیشتن
بە پێ دابەش بکرێت بۆ دوو ماوەی رۆیشتن لە ڕۆژێکدا (25 خولەک هەر جارێک)، ئەنجامەکەی
کاریگەرتر دەبێت.
لێکۆڵینەوەکان
دەریانخستووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە دووجار بەپێ دەڕۆن، واتە شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا،
کێشی لەشیان زیاتر دادەبەزێت لەچاو ئەوانەی تەنیا یەکجار بەپێ دەڕۆن.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆیشتنی 10 هەزار
هەنگاو لە ڕۆژێکدا یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام سوودە تەندروستییەکانی لە
7500 هەنگاوەوە دەستپێدەکات، ئەمەش بەسە بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن.
ستراتیژییە کاریگەرەکان بریتین لە ڕۆیشتن لە هەفتەیەکدا 4 بۆ 5 جار بۆ ماوەی 50-60 خولەک، یان وردە وردە زیادکردنی
ژمارەی هەنگاوەکان لە ڕۆژێکدا بە 2500 هەنگاو تا دەگاتە 10 هەزار هەنگاو.
باشتر وایە ڕۆژانە بەبێ پشوودان بە پێ نەڕۆیت،
بۆ ئەوەی هەلی چاکبوونەوەی جەستە بدرێت و ڕێگری لە پێکانەکان بکات.
