شارپرێس
پێشبینی دەکرێت نرخی ئایفۆنێک دوو هێندە زیاد
بکات و بگاتە نزیکەی 3500 دۆلار ئەگەر
بە تەواویی لە ئەمریکا درووست بکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو باجە جیهانییانەی کە کەوتوونەتە
بواری جێبەجێکردنەوە.
لە مێژوودا کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەرهەمهێنان
و کۆکردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکانیان گواستەوە بۆ ئاسیا، گرنگییان بە دیزاینی سۆفتوێرەکانیان
داوە بۆ زیادکردنی قازانج، بەڵام بە بوونی ئەو باجە نوێیانە، ڕەنگە بەکارهێنەرانی ئەمریکی
ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی کاڵاکان ببنەوە، لە ئەلیکترۆنیاتەوە تا جل و بەرگ.
شارەزایان هۆشداری ئەوەیان داوە کە درووستکردنی
ئایفۆن لە ئەمریکا نرخەکەی لە هەزار دۆلارەوە بۆ سێ هەزار و 500 دۆلار بەرز دەکاتەوە.
لەوەتەی
ترەمپ لەپۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا دەستبەکاربووە، پشکەکانی کۆمپانیای ئەپڵ 25٪ی بەهاکەی لەدەستداوە بەهۆی نیگەرانییەکان
لە کاریگەریی ئەم باجانە لەسەر زنجیرەیەکی دابینکردن کە زۆر پشت بە چین و تایوان دەبەستێت،
بەشێوەیەک نزیکەی 90%ی ئایفۆنەکان لە چین کۆدەکرێنەوە، لەکاتێکدا چیپەکانیان لە تایوان
و شاشەکانیان لە کۆریای باشوور دروست دەکرێن.
هەرچەندە ئەپڵ هەوڵی داوە بەشێک لە بەرهەمەکانی
بگوازێتەوە بۆ هیندستان و بەڕازیل، بەڵام ئەو وڵاتانە ڕووبەڕووی باج دەبنەوە بە ڕێژەی 26%
و 10%
و توانای بەرهەمهێنانیان نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی پشتبەستنی زۆریان بە چین.
تەنانەت لەگەڵ مانەوەی زنجیرەی دابینکردن وەک
خۆی، شیکاران پێشبینی دەکەن نرخەکان بە ڕێژەی 43% بەرزببنەوە.
