شارپرێس:
یانەی دهۆک لە یاریی کۆتایی جامى یانە پاڵەوانەکانی
کەنداو توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەیانەی قادسیەى کوەیتى بباتەوە و نازناوەکە بەدەستبهێنێت.
یانەی دهۆک بۆ یەکەمینجارە لە مێژویی خۆیدا ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت، هەروەها تاکە یانەی عێراقە نازناوی پاڵەوانی جامى
یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بەدەستبهێنێت.
بە پێی زانیارییەکان، یانەی دهۆک بە بردنەوەى پاڵەوانێتییەکە بڕی سێ
ملیۆن دۆلار وەک خەڵات وەردەگرێت.