مەترسییەکی "سیتی سکان" لەسەر تەندرووستیی ئاشکرا دەکرێت

تەندروستی

16/04/2025‌ 450 جار خوێندراوه‌ته‌وه



توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریخستووە کە ڕەنگە سکانی تۆمۆگرافی کۆمپیوتەریی (CT) بەرپرسیار بێت لە یەکێک لە هەر 20 حاڵەتی شێرپەنجە، پێشبینی دەکرێت 103 هەزار حاڵەت لە ئەنجامی ئەو 93 ملیۆن سیتی سکانە بووبێ کە ساڵی 2023 لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت.

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، پشکنینی سکرینکردن مەترسیی زیاتر بۆ سەر منداڵان درووست دەکات، بەتایبەتیی کاتێک پێش تەمەنی یەک ساڵ ئەنجام دەدرێت. شێرپەنجە گریمانکراوەکانیش بەهۆی ئەشیعەکەوە بریتین لە شێرپەنجەکانی سییەکان، قۆڵۆن، خوێن، میزڵدان، مەمک و تایرۆید.

دکتۆر ڕیبێکا سمیس-بیندمان ئاماژەی بە گرنگی کەمکردنەوەی ژمارەی پشکنینەکان و ژەمە تیشکدانەوەکان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە کاریگەرییە زیانبەخشەکانیان بەراورد بکرێت بە کاریگەرییەکانی کحول و قەڵەویی.

هەرچەندە توێژەران هۆشدارییان داوە لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی لە حاڵەتە سووکەکاندا، بەڵام پسپۆڕانی بەریتانیا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە سوودەکانی سیتی سکان لە مەترسییەکانی زیاترە، هەروەک جەختیان لەسەر گرنگی پێدانی زانیاری هاوسەنگ بە نەخۆشەکان کردووەتەوە بۆ دڵنیابوون لە بڕیاری ئاگادارانە سەبارەت بە سکرینکردن.

ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی