شارپرێس:
دوبارە گەرمەکردنەوەی خۆراک دەبێت هۆی گەڕاندنەوەی کاتو ڕێگەت پێدەدات جارێکی تر چێژ لەو خۆراکانە وەربگریتەوە، بەڵام هەندێکجار بەهۆی ئەگەری ژەهراویبونی بەشێک لەخۆراکەکان یان گۆڕینی پێکهاتەی خۆراکەکە، مەترسیدار دەبێت.
ئەو خۆراکانەی مەترسی زۆریان لەسەرە کاتێک گەرمدەکرێتەوە:
خواردنی دەریایی (وەک ماسیو گوێچکە ماسیی): لەوانەیە ژەهر یان بەکتریای تێدابێتو لەکاتی گەرمکردنەوەدا چالاک ببنەوە.
هێلکە (کوڵاو یان تێکەڵاو): ئامادەیە بۆ گەشەکردنی بەکتریا.
مریشک: دڵنیابە کە بەباشی گەرمبکرێتەوە بۆ ئەوەی سالمۆنێلا بکوژێت.
برنج: لەوانەیە بەکتریا لەخۆبگرێت کە ژەهر بەرهەمدەهێنێت کە لەگەڵ گەرمکردنەوەدا نامرێت (نەخۆشی برنجی سورکراوە).
مەعکەرۆنیو سۆسی کرێمدار: پێویستە بەخێرایی ساردبکرێتەوەو بەباشی گەرم بکرێتەوە.
سپێناخ: ترشی ئۆکسالیکو نیتراتی تێدایە، گەرمیش دەتوانێت بیانکاتە پێکهاتەی ژەهراوی.
قارچکو پەتاتە: پێویستە بەباشی گەرمبکرێتەوە بۆ پاراستنی پرۆتینەکانو ڕێگریکردن لەگەشەی بەکتریا.
گەڵای چا: پێشنیاز ناکرێت گەرم بکرێنەوە.
ملوخیە (مرەکوژە): بەڵگەی پێویست نییە لەسەر مەترسییەکەی، بەڵام نیتراتی تێدایە وەک سپێناخ، بۆیە باشتروایە گەرم نەکرێتەوە.
ڕێنماییەکانی سەلامەتی لەکاتی گەرمکردنەوەدا:
خواردنەکان لەماوەی دوو کاتژمێردا (یان یهك کاتژمێر لەکەشوهەوای گەرمدا) بخەرە ناو سەلاجەوە.
لەسەلاجەدا هەڵیبگرەو لەماوەی 3-4 ڕۆژدا بیخۆ.
دەتوانرێت خۆراک بۆ ماوەی 3 مانگ ببەسترێت.
خواردنی بەستوو لەناو سەلاجەدا بتوێنەوە یان بەبەکارهێنانی مایکرۆوەیڤ.
گەرمبکرێتەوە تا هەڵمی لێ بەرزدەبێتەوە، لەپلەی گەرمی 70 پلەی سەدی بۆ ماوەی دوو خولەک.
خواردنەکان لەکاتی گەرمکردنەوەدا تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەدابەشکردنی گەرمی یەکسان.
لەجارێک زیاتر خواردن گەرم مەکەرەوە.
دوای توانەوەی دوبارە مەیبەستەوە.
ڕاستەوخۆ دوای گەرمبونی خواردن بخۆ.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
