توێژینەوەیەکی زانستی نوێ لە زانکۆی ئەریزۆنا ئاشکرای کردووە کە ئەگەری بوونی ژیان لەسەر هەسارەی کەیوان (زوحەل)، کەمترە لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا.
هەسارەی کەیوان پڕە لە دەریای میسان و لەژێر ڕووی بەستووی خۆیدا زەریایەکی گەورەی ئاوی شاردووەتەوە. توێژەران تەکنیکی شێوەسازی پێشکەوتوویان بەکارهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بوونی ژیانی میکرۆبی لەوێ.
ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئەم ژیانە - ئەگەر هەبێت - زۆر دەگمەن و بە بڕێکی کەم دەبێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە زەریای ژێر زەوی لە تیتان زۆر فراوانە بەراورد بە بڕی ماددە ئۆرگانیکەکان کە لەوانەیە لە ڕووەوە پێی بگەن.
زاناکان جەختیان لەسەر پرۆسەی "هەوێنکردن" کردووەتەوە وەک تاکە میکانیزمی ئەگەری بۆ بەردەوامی ژیان لەوێ، چونکە پێویستی بە ئۆکسجین نییە، تەنانەت لە باشترین حاڵەتدا، مەزەندەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەر ژیانێکی میکرۆبی گریمانکراو بەهەموویەوە کێشەکەی لە کێشی سەگێکی بچووک تێناپەڕێت.
توێژینەوەکە دەرگا دەکاتەوە بۆ هەڵسەنگاندنەوەی مەرجەکانی "توانای ژیان" لە تەنە ئاسمانییە دوورەکاندا.
ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی