شارپرێس:
دوێنی شەممە، یەکەم نیوە ماراسۆنی جیهان بەبەشداریی ڕۆبۆتە مرۆڤییهكان لەشاری پەکینی پایتەختی چین دەستیپێکرد، ڕۆبۆتی Tiangwong Ultra پێشبڕکێی 21 کیلۆمەتری لەماوەی کەمێک زیاتر لەدوو کاتژمێرو 40 خولەکدا تەواوکرد.
ڕۆبۆتی تیانگ ڤۆنگ ئۆڵترا، هەرچەندە هەموو توانای خۆی بەکارهێنا، زۆر لەخێراترین ڕاکەری مرۆڤی پێشبڕکێکە دورکەوتەوە، کە مەودای بەنزیکەی 1 کاتژمێرو 11 چرکە تەواوکرد.
نزیکەی 20 ڕۆبۆتی دوو پێ شانبەشانی زیاتر لە 10 هەزار ڕکابەری مرۆیی بەشدارییان لەپێشبڕکێکەدا کرد، لەگەڵ ڕێڕەوێکی تایبەت بۆ ڕۆبۆتەکان کە بە بەربەستی سەلامەتی لەبەشداربوانی مرۆڤ جیاکرابونەوە.
لەکاتی پێشبڕکێکەدا ئەندازیاران دەستکاری تەکنیکییان بۆ ڕۆبۆتەکان کرد لەوێستگە پشتیوانییەکان کە بۆیان دیاریکرابون بەدرێژایی ڕێگاکە.
لەبری ئەو ئاوو خواردنە کەمانەی کە ڕاکەران بەزۆری وەریدەگرن، ڕۆبۆتەکان پاتریو ئامێری تەکنیکییان وەرگرتوە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی دەتوانن بەردەوامبن لەپێشبڕکێکەدا.
سەرەڕای سروشتی کێبڕکێی پێشبڕکێکە، بەڵام ڕوداوێکی تەکنیکیو نمایشی بوو، هیچکام لەڕۆبۆتەکان چانسی ڕاستەقینەی بردنەوەی پێشبڕکێی گشتییان نەبوو.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
