شارپرێس:
کۆمپانیای Honor مۆبایلە نوێیەکەی Honor Play 60 ی نمایشکرد کە بەتەکنەلۆژیای پێشکەوتوو تەیار کراوەو پەیوەندیی خێرای 5G پێشکەشدەکات.
مۆبایلەکە خاوەنی بۆدییەکی IP64 یە کەبەرگەی ئاوو تۆز دەگرێتو قەبارەکەی 164 x 75.6 x 8.4 ملم و کێشی 197 گرامە.
مۆبایلەکە شاشەیەکی 6.61 ئینجTFT LCD ی هەیە، بەڕونی 1604x720پێکسڵو فرێکوێنسی 120 هێرتزو چڕی نزیکەی 266 پێکسڵ لەهەر ئینجێکدا.
ئامێرەکە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید 14 کاردەکات لەگەڵ9 MagicOS ، بەپڕۆسێسەری MediaTek Dimensity 6100+ کاردەکات، هەروەها جی پی یوی Mali-G57 MC2. بەبژاردەی ڕامی 6 یان 8 گێگابایت بەردەستە، هەروەها بیرگەی ناوەکی 128 یان 256 گێگابایت.
کامێرای سەرەکیی دواوە بەڕونی 13 مێگاپێکسڵو پاڵپشتی تۆمارکردنی ڤیدیۆی FHD دەکات بەخێرایی 30 چوارچێوە لەچرکەیەکدا، لەکاتێکدا کامێرای پێشەوە ڕونییەکەی 5 مێگاپێکسڵە.
مۆبایلەکە دوو شوێنی سیمکارتو دەرچەی هێدفۆنی 3.5 ملمو دەرچەی USB Type-C 2.0 و پشتگیری بلوتوز 5.3و سکانەری پەنجەمۆر لەخۆدەگرێت.
هەروەک پاترییەکی بەهێزی 6000 میلی ئەمپێری هەیە کە پشتگیریی لەشەحنکردنەوەی خێرای 15 واتی دەکاتو لەئاستی جیهانیدا بەنرخێکی نزیکەی 150 دۆلار بەردەستدەبێت.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
