شارپرێس:
سیستەمی خۆراکیی دەوڵەمەند بەپڕۆتین بەهۆی ئەو ڕیکلامانەی بۆی دەکرێت کە لەڕێژەی پێشنیازکراوی ڕۆژانە زیاترە کە لەنێوان 0.8 بۆ یهك گرامە بۆ هەر کیلۆگرامێک لەکێشی جەستە، بوەتە جێی بایەخ.
هەرچەندە پێویستیی پرۆتین بهگوێرهى شێوازی ژیان جیاوازە، بەڵام زیادەڕۆیی لەخواردنی پرۆتین دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستیی، بەتایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە.
دیارترین مەترسییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەزیادەڕۆیی لەوەرگرتنی پرۆتین بریتین لە:
1ـ زیادبونی ئەگەری توشبون بەنەخۆشییە درێژخایەنەکان: وەک نەخۆشیی تاجی دڵو شێرپەنجە.
2ـ کێشەی هەرس: وەک قەبزییو ئاوسانی ئاو.
3ـ پەککەوتنی گورچیلە: توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە زیادەڕۆیی لەخواردنی پرۆتین لەوانەیە ئەگەری توشبون بەنەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە تا 48% زیادبکات.
4ـ باری زیادە لەسەر زیندەپاڵ (میتابۆلیزم): ئەمەش دەبێتە هۆی سترێس لەسەر ئێسکو جگەرو گورچیلە بەهۆی ناکارامەی بەکارهێنانی پرۆتین.
5ـ بەرزبونەوەی پەستانی خوێن: ئەمەش ئەگەری توشبون بەجەڵتەی دڵو نەخۆشییەکانی دڵو جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
هەرچەندە پرۆتین گرنگە بۆ جەستە، بەڵام خواردنی مامناوەند پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتییو دورکەوتنەوە لە لێکەوتە تەندروستییە گریمانکراوەکان.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
