شارپرێس:
بڕیاروایه ڕۆژى 8ی ئایار، ڕوسیا میوانداریی نمایشێکی سەربازیی بەرفراوان بكات، تێیدا ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیاو نزیکەی 20 سەرکردەی بیانی بەشداریدەکەن، ڕوسیاش ئاشكرایدهكات، بههۆى هێرشه درۆنیهكانى ئۆكرانیاوه، 10 فڕۆخانهى ئهو وڵاته داخراون.
حكومهتى ڕوسیا ئاشكرایكردوه،سوپای ئۆکرانیا لەشەوی دوشەممە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەدەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خاکی وڵاتەکەی بەتایبەتی مۆسکۆی بۆمبارانکردوە، بەهۆی ئەم هێرشانەوە 10 فڕۆکەخانەی ڕوسیا داخران.
ڕوسیا لە8ی ئایار، میوانداریی نمایشێکی سەربازی بەرفراوان دەکات، تێیدا ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیاو نزیکەی 20 سەرکردەی بیانی بەشداری تێدادەکەن.
لای خۆیەوە سێرگی سۆبیانین سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ڕایگەیاند، بەرگریی دژە فڕۆکە 19 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەئاسمانی پایتەختدا خستەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پاشماوەى فڕۆکەکان کەوتونەتەسەر شەقامێکی سەرەکی لەباشوری مۆسکۆ، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان نەبوە.
میدیاکانی ڕوسیا وێنەی هێرشە درۆنییەکانیان بڵاوکردوەتەوە کە کراوەتەسەر مارکێتو باڵەخانەی نیشتەجێبون.
بهگوێرهى ئاژانسی ڕۆزاڤیاتسیای فڕۆکەوانی مەدەنی ڕوسیا، دوابەدوای ئەو هێرشە، چوار فڕۆکەخانەی پایتەخت بریتین لەشێرمێتیڤۆ، دۆمۆدێدۆڤۆ، ڤنۆکۆڤۆو ژوکۆڤسکی ـ بۆماوەیەکی کاتیی کارەکانیان ڕاگرتو فڕۆکەخانەیەن داخست.
ئەوەش هاتوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا، چەند فڕۆکەخانەکانی دیکەی ڕوسیاشی داخست، لەوانە ئەوانەی لەچەند شارێکی گەورەی سەر ڕوباری ڤۆڵگا، وەک نیژنی نۆڤگۆرۆد، سامارا، ساراتۆڤو ڤۆڵگۆگراد.
