چین بەتاقیکردنەوەی چەکێکی مایکۆروەیڤی نوێ پێش ڕکابەرەکانی دەکەوێتەوە

جیهان

07/05/2025‌ 1758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەهەنگاوێکدا کە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتییە لەبواری شەڕی ئەلیکترۆنیدا، توێژەرانی چینی پەرەپێدانی چەکێکی مایکرۆوەیڤی بەهێزی بەرزیان ڕاگەیاند کە ناوی لێنراوە Hurricane-3000و توانایەکی بێوێنەی هەیە بۆ تەقاندنی زیاتر لە 10 هەزار پەڵسی یەک لەدوای یەک بەبێ پچڕان‌و شکست.


ئەم چەکە پێشکەوتوە ئامانجی پەکخستنی توانا ئەلیکترۆنیەکانی دوژمنە نەک بەشێوەیەکی فیزیکی لەناویان ببات، هەروەک دەتوانێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان‌و موشەک‌و تەنانەت مانگە دەستکردەکانی خولگەی نزمی زەویی لەکاربخات.

ئەم دەستکەوتە زانستییە کە لەلایەن پەیمانگای تەکنەلۆژیای ئەتۆمیی باکوری ڕۆژئاوا لەچین بەدەستهاتوە، بەوەجیادەکرێتەوە کە توانای بەرهەمهێنانی لەنێوان 10 بۆ 30 ترپەیە لەچرکەیەکدا کە هەریەکەیان هێزی سەدان مێگاواتیان هەیە، بەبەکارهێنانی سیستەمێکی هێزی پەلسی زۆر بەهێز کە توانای نزیکەی سێ گیگاوات هەیە.

هەرچەندە ئەم چەکە ئاماژەیە بۆ پێشکەوتنێکی بەرچاو لەشەڕی ناکلاسیکیدا، بەڵام ناڕونیی سەرچاوەی هێزەکە گەورەکەی پرسیاری ڕاستەقینە سەبارەت بەبەکارهێنانی پراکتیکی لەبەرەکانی شەڕدا دەوروژێنێت، بەتایبەتیی لەو ژینگانەی کە پێویستیان بەنەرمییەکی لۆجستیکی بەرز هەیە.

ئەم داهێنانە چینییە مشتومڕەکانی پەرەسەندنی پێشبڕکێی چەک لەبواری کارۆموگناتیسیدا دەخاتەڕوو، پرسیارێکی بنەڕەتی سەبارەت بەسروشتی شەڕەکانی داهاتوو دەوروژێنێت کە ئەویش ئەوەیە: ئایا ئێمە لەلێواری سەردەمێکی نوێی "جەنگی ئەلیکترۆنی"داین؟