بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌ردۆغان نوێنه‌رى تایبه‌تى خۆى بۆ كاروبارى عێراق دیاریده‌كات

جیهان

08/05/2025‌ 1644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى میدیاى توركیا، بۆ یەکەمجار سەرۆک کۆماری تورکیا نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ کاروباری عێراق دیاریکردوه‌و بڕیارەکەش لەڕۆژنامەی فەرمیی وڵات بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.


بۆ یەکەمجار فەیسەڵ ئێرۆغڵو وەک نوێنەری تایبەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کاروباری عێراق دیاریکراوه‌، بڕیاری پەیوەست بەدانانی نوێنەری تایبەت لەعێراق کە واژۆى سەرۆک کۆماری تورکیای لەسەرە، لەڕۆژنامەی فەڕمیی وڵاتەکەدا بڵاوکراوەتەوە.

ئێرۆغڵو لەساڵی 2007 بۆ 2011 وەزیری دارستان‌و ژینگەو ساڵی 2011 تاوەکو 2018ش وەزیری دارستان‌و کاروباریی ئاوی تورکیا بوە، لە18ی ئابی 1948 لەشاری شوهوت لەپارێزگای ئەفیۆنکاراهیساری تورکیا لەدایکبوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، محەممەد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنكەرەو لەلەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێکرا، چاوەڕوانده‌كرێت لەسەردانەکەدا، ژمارەیەک ڕێککەوتن لەنێوان هەردولادا واژۆبکرێن.