شارپرێس:
وتەبێژی دەم پارتی
ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی بەستنی کۆنگرەی حزبەکە و هەڵوەشاندنەوەی خۆی پەیوەستە بە
کاتەوە.
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، " پەکەکە لە ماوەیەکی نزیکدا بڕیاری خۆی ئاشکرا دەکات ."
ئەوەشیخستەڕوو،" ڕاگەیاندنی بەستنی کۆنگرەی حزبەکە و هەڵوەشاندنەوەی خۆی پەیوەستە بە کاتەوە ".
وتەبێژی دەم پارتی وتیشی، پێویستە رێگە بە هەموو توێژەکان و رێکخراوەکان بدرێت سەردانی ئیمراڵی بکەن.