پێش ترەمپ.. عێراقچی خۆی دەگەیەنێتە سعودیە و قەتەڕ

جیهان

09/05/2025‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی شەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سعودیە بکات، دواتریش بەرەو قەتەڕ بەڕێبکەوێت، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش بڕیاریداوە هەفتەی داهاتوو سەردانی سعودیە و قەتەڕ و ئیمارات بکات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرەتا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە شاری ریازی پایتەختی سعودیە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، دواتریش بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی گفتوگۆی عەرەبی – ئێران سەردانی شاری دۆحەی پایتەختی قەتەڕ بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 13ی 5ی 2025 دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا گەشتێک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامبدات، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە میدیاکانی ولاتەکەی ڕاگەیاند، پێش سەردانەکەی پت