شارپرێس:
له‌پارێزگای دهۆك ئافره‌تێك دوای توشبونی به‌تای خوێنبه‌ربون گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌و نه‌خۆشییه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمیش ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕونكردنه‌وه ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا نوسیویه‌تى، "دوای بونی دوو حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشیی تای خوێنبەربون لەسنوری پارێزگای دهۆک‌و هاتنیان بۆ نەخۆشخانەو بەدواداچون‌و پشکنین بۆ گومان‌لێکراوان لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا، بەداخەوە حاڵەتێکیان دوای دڵنیابونەوەو پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان وەکو دوەم حاڵەتی تای خوێنبەربون لەهەرێم تۆمارکرا".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "دوەم حاڵەت بەنەخۆشیی تای خوێنبەربون لەهەرێمی کوردستان تۆمارکرا ئەویش هاوڵاتیەکی (شیلادزێ)یە لەقەزای ئامێدی‌و تەمەنی 45 ساڵەو ئافرەتی ماڵەو خاوەن‌و بەرکەوتەی ئاژەڵن".
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ڕونكردنه‌وه‌ى زیاترى خستوه‌ته‌ڕوو به‌مشێوه‌یه، "دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بەهۆی بونی نیشانەکانی خوێنبەربون‌و چەندین ڕێکاری چارەسەری پزیشکی، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی، بەداخەوە وەکو یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربون گیانی لەدەستدا".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا لەهاوڵاتیان دەکات، "لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی هەبونی گومان‌و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە، یان هاوڵاتیانی بەرکەوتوانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن".
