شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى ئێران بڵاویكردوه‌ته‌وه، لەشارۆچکەی کوهدەشتی لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حەوت ئەندامی یەک خێزان، یەک لەدوای یەک لەناو بیرێکی زەوی کشتوکاڵیدا خنکاون.
ورده‌كاریى هه‌واڵه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات، ڕوداوەکە دوێنێ هەینی ڕویداوە، دوای ئەوەی ئەندامێکی خێزانەکە چوەتە ناو بیرەکەو نەهاتوەتە دەرەوە، یەک دوای یەکی ئەندامانی خێزانەکە، بۆ ڕزگارکردنی یەکتری چونەتە ناو بیرەکە، بەڵام هەمویان خنکاون‌و کەسیان ڕزگاریان نەبوە.
له‌وباره‌یه‌وه قائیمقامیه‌تى شارۆچکەکە ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "سه‌ره‌تا گەنجێکی خێزانەکە کەوتوه‌تە ناو بیرێکی ئاو لەزەوییەکی کشتوکاڵیدا، ئەندامانی خێزانەکەی یەک دوای یەک، بۆ ڕزگارکردنی یەکتری چونەتە ناو بیرەکە، هەر کامیان چوەتە خوارەوە، لەوێ گیریخواردوە".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "تائەوکاتەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی چونەتە شوێنی ڕوداوەکە، هەر حەوت ئەندامی خێزانەکە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌ناو بیره‌كه‌دا خنكاون".