شارپرێس:
فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکرات
پشتیوانی لە بڕیارەکەی پەکەکە بۆ چەکدانان دەکات و دەڵێت" دڵنیام بڕیارەکە پڕۆسەی
سیاسی و ئاشتی لە ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی نوێ دەبات ".
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریا دیموکرات
(هەسەدە) لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاویکردوەتەوە، باسی
لەوەکردوە،" بڕیارەکەی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی
چەکداری و پەیڕەوکردنی سیاسەتی دیموکراسی لەسەر داوای سەرۆک عەبدوڵا ئۆجەلان جێی پێزانینە
".
ئەوەشیخستەڕوو،" پەکەکە ڕۆڵێکی مێژویی
هەبوو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دڵنیاشین ئەم هەنگاوە پڕۆسەی سیاسی و ئاشتی لە
ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی نوێ دەبات ".