شارپرێس:
ڤڵادمێر پوتین دڵنیایی
دەدات و دەڵێت، ئەستەمە باوەڕ بەوە بکرێت کە روسیا هێرش دەکاتەسەر هاوپەیمانی ناتۆ،
راشیدەگەیەنێت، تاکو ئاسایشی وڵاتەکەیان نەکەوێتە مەترسییەوە، هیچ هەنگاوێک لەدژی
ئەوروپا ناگرنەبەر.
ڕونامەنوسێکی روسی
لەکۆنگرەیەکی رؤژنامەوانیدا پرسیاری لە ڤڵادمێر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد و وتی،" ئایا هیچ رێککارێکی خۆپارێزی لەدژی ئەوروپا
دەگرینەبەر"؟، پوتیشنیش لە وەڵامدا وتی،" ئەگەر ئاسایشی وڵاتەکەمان
نەکەوێتە مەترسییەوە، هیچ هەنگاوێک ناگرینەبەر ".
ئەوەشیخستەڕوو، روسیا بەتوندی
وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە ئەگەر بخرێتە سەر ئارامی و ئاسایشی وڵاتەکە.
ڤڵادمێر پوتین باسی
لەوەشکرد،" هەرکەسێک بیەوێت لەروی سەربازییەوە رکابەری ڕوسیا بکات، با هەوڵ
بدات و خۆی تاقی بکاتەوە، پێشتریش چەند جارێک سەلماندومانە کە توانای وەڵامدانەوەی
بەهێز و خێرامان هەیە ".