حكومەتی فیدراڵی داخرا...ترەمپ یەكەم كاردانەوەی جێبەجێكرد

جیهان

03/10/2025‌ 1388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە کاردانەوەی داخستنی حکومەتی فیدراڵی، ئیدارەی ترەمپ 26 ملیار دۆلار بودجەی چەند ویلایەتێکی دیموکراتنشین ڕادەگرێت و لەمڕۆوە جێبەجێدەكرێت.


بۆ بەرپەرچدانەوەی داخستنی حکومەتی فیدراڵی، ئیدارەی ترەمپ دەستی بەسزادانی ئەو ویلایەتانە کردوە کە زۆرینەی دیموکراتن و کۆشکی سپی پاڵپشتی دارایی پڕۆژەکانی لەو ویلایەتانە ڕاگرتوە.

لە کاردانەوەیەکدا، ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بڕی 26 ملیار دۆلار بودجەی تایبەت بە چەندین ویلایەتی ژێر دەسەڵاتی دیموکراتەکانی ڕاگرت. 
ئەم بڕیارانە بریتی بون لەبلۆککردنی 18 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەکانی گواستنەوە ل نیویۆرک، کە زێدی ژمارەیەکی زۆری کۆنگرێسمانە دیموکراتەکانە، هەروەها ڕاگرتنی 8 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێبوەوە لە 16 ویلایەتی دیکە، لەوانە کالیفۆرنیا و ئیلینۆی.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداریدا کە ئەگەر پرۆسەی شەتداون بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت، کۆشکی سپی دەست بەدەرکردنی فەرمانبەرانی فیدراڵی دەکات. 

ڤانس ئاماژەی بەوەشکردوە کە لەوانەیە تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 300 هەزار فەرمانبەر لە کارەکانیان دوربخرێنەوە. ئەمەش جیاوازە لە شەتداونەکانی پێشوو کە تێیدا فەرمانبەران تەنها مۆڵەتی بێ مووچەیان پێدەدرا.

ئەمەدوای ئەوەدێت، كەڕۆژی چوارشەمە، دیموکرات و کۆمارییەکان لەکۆنگرێس نەیانتوانی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەو درێژکردنەوەی ماوەی خەرجییەکانی حکومەت رێکبکەون، حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا داخرا، کە بە "شەتداون" ناسراوە.