شارپرێس:
نەتەوە یەکگرتووەکان لەلوبنان ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بۆمبی لەنزیک کارمەندەكانی لەباشوری ئەو وڵاتە فڕێداوەو ژیانیانی خستۆتە مەترسیەوەو دەشلێت،" هەر مەترسیەك بۆ سەر ژیانی كارمەندێكیان تەواوی ڕێكەوتن و گفتوگۆكان لەناو دەبەن".
هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلوبنان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد،" سوپای ئیسرائیل بۆمبیان لەنزیک هێزەکانی ئاشتیپارێزی فڕێدا کە شانبەشانی سوپای لوبنان کاردەکەن بۆ دابینکردنی پاراستن بۆ کرێکارانی مەدەنی لەشارۆچکەی مەرون ئەلراس لەنزیک سنور، کە لەوێ سەرقاڵی پاککردنەوەی داروپەردون لەئەنجامی وێرانبونی ماڵەکان بەهۆی شەڕەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، سوپای ئیسرائیلی لەئۆپەراسیۆنەکانی لابردنی داروپەردو لەو ناوچەیە ئاگادار کردوەتەوەو داوای ئاگربەستی کردوە، بهڵام لههێرشهكاندا هیچ کەسێک بریندارنەبوە.
هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەلوبنان داوای لەسوپای ئیسرائیل کردوە دەستبەجێ هەر هێرشێک لەدژی هێزەکانی ئاشتیپارێز یان نزیکیان، هەروەها دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و سەربازانی لوبنان ڕابگرێت.
دەشلێت،" هەر هێرشێک بۆ سەر کارمەندانی یان ڕێگریکردن لەئەرکەکەی بە بێبایەخکردنی ئاسایشی سەربازەکانمان و سوپای لوبنان و پێشێلکردنی جددی بڕیارنامەی 1701ی ئەنجومەنی ئاسایش وەسف کرد.
