حەماس ڕازی بوو بەڕادەستكردنی بارمتەكان

جیهان

03/10/2025‌ 856 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بزوتنەوەی حەماس وەڵامی پێشنیارەكەی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ئاشكرایكرد، ئامادەن هەموو بارمتەکان ئازاد بکەن.

کەناڵی جەزیرە لەزاری سەرچاوەیەكەوە ڕاگەیاند، بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) وەڵامی خۆی پێشکەشی نێوەندگران کردوە سەبارەت بەپیشنیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەکەرتی غەززە و هێنانی ئەوەی بەئاشتیوەسفی کردوە بۆ ناوچەکە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردوە، حەماس ئامادەیی دەبڕیوە، دەستبەجێ لەڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بچینە دانوستانی وردەکاری ئازادکردنی بارمتەکانەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كەئامادەن سەرجەم بارمتە زیندوو و مردوەکان بەگوێرەی پێشنیازەکەی ترەمپ ئازاد بکەن.