شارپرێس:
وەزیری جەنگی ئەمریکا دورخستنەوەی سەرۆکی ئەرکانی هێزی دەریایی وڵاته‌كه‌ى له‌پۆسته‌كه‌ى ڕاگەیاند، ده‌شڵێت، "ئه‌م دورخستنه‌وه‌یه دوای زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاریی‌و دورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسان دێت له‌پێنتاگۆن".
پیت هیگسێس وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا، جۆن هاریسۆن سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكاى له‌پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه.
زانیاریی میدیاكانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، "ئه‌و دورخستنه‌وه له‌ناكاوه، هاوكاته له‌گه‌ڵ دڵنیابونه‌وه له‌دامه‌زراندنی بریكاری وه‌زاره‌تی هێزی ده‌ریایی هۆنگ كاو، ناوبراو هه‌فته‌ی ڕابردوو پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت".
پێنتاگۆن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا ڕۆیشتنی هاریسۆنی پشتڕاستكرده‌وه‌و نوسیویه‌تى، "ئه‌و چیتر وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زیری هێزی ده‌ریایی خزمه‌ت ناكات، سوپاسگوزارین بۆ خزمه‌ته‌كانی بۆ وه‌زاره‌ت".
ئه‌م دورخستنه‌وه‌یه دوای زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاریی‌و دورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسان دێت له‌پێنتاگۆن كه له‌مانگه‌كانی ڕابردودا له‌لایه‌ن هیگسێته‌وه سه‌ركردایه‌تی كراوه، ئه‌م گۆڕانکارییەش سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌ش‌و ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده‌كانی هێزی ده‌ریایی‌و هێزی ئاسمانی‌و پاسه‌وانی كه‌نارده‌ریای گرته‌وه.
دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه میوانداری ڕێزلێنانێك بۆ فه‌یله‌قی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌نۆرفۆلك ڤێرجینیا سازدەکات، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 250 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ژمونی ده‌ریایی ئه‌مریكا.
