شارپرێس:
سەرۆكی ئیسرائیل لەنوێترین لێدوانیدا مەرجێك بۆ حەماس دەدنێت و دەڵێت،" دەبێت بزوتنەوەی حەماس بەتەواوەتی چەك دابنێت".
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "دەبێت بزوتنەوەی حەماس چەک دابنێت و هەموو بارمتە مردوو و زیندوەکان بگەڕێنینەوە."
سەرۆکی ئیسرائیل لەبارەی ڕازیبونی حەماس بەپێشنیازەکەی ترەمپ پێی وایە، "لەژێر فشاری سەربازی ڕازیبوە".
جەختیش دەكاتەوەو دەڵێت،"پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، تەواوی بارمتەکان دەگەڕێنێتەوە، فەرمانم بەتیمی دانوستنکاریش کردوە، چەند ڕۆژێکی کەم لە گفتوگۆدابن لەگەڵ حەماس و درێژە بەگفتوگۆکان نەدەن".
ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەی بڕیاری یەكلاكەرەوە لەڕاگرتنی جەنگ لەغەززە بدرێت.