شارپرێس:
دواى تێپه‌ڕینى زیاتر له‌دوو ساڵ به‌سه‌ر هێرشى حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران زانیاریى هه‌ستیارو نهێنى ئاشكراده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هێرشه‌كه به‌نهێنى ئه‌نجامدراو نه ئێمه وه‌ك ئێران‌و نه حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌میندارى پێشوى حزبوڵڵاى لوبنانیش ئاگادارى واده‌كه‌ى نه‌بوین‌و نه‌مانده‌زانى له‌چ كاتێكدا ده‌كرێت".
ڕۆژى 7ی ئۆکتۆبەری 2023، باڵى چه‌كداریى بزوتنه‌وه‌ى حەماسى فه‌ڵه‌ستینى هێرشێكى چڕوپڕى كرده سەر ئیسرائیل.
ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرایكرد، "نە ئێمەو نە حەسەن نەسروڵڵاو نەسەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی حەماسیش، ئاگاداری کاتی هێرشەکە نەبوین، نەسروڵڵا سەرەڕای ئەوەی لەوادەی ئۆپەراسیۆنەکە ئاگادارنەکراوەتەوە، بەڵام بەوردی قۆناغە پێویستەکانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیلى داڕشتبوو".
به‌وته‌ى قائانى، "حەسەن نەسروڵڵا لەدوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر بێدەنگبوو و هیچ وتارێکی پێشکەشنەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا توانیی ترس لەناو ئیسرائیلییەکان بچێنێت، توانای خۆی نیشاندا بۆ هەموو ڕەهەندەکانی شەڕەکە، چ سەربازیی بێت یان دەرونیی".
فەرماندەکەی فەیلەقی قودس باسی لەوەشکرد، "فشارەکانی حزبوڵڵا، ئیسرائیلی ناچارکرد سێیەکی سوپاکەی لەباشوری لوبنان جێگیربکات، ئەمەش "ڕەوتی شەڕی گۆڕی، ئیسرائیل لەهێرشەکەیدا بۆسەر حەسەن نەسروڵڵا بۆمبێکی گەورەی کیمیایی بەکارهێنا ئەمەش تاوانێکی ڕونی جەنگە".
قائانى ئه‌وه‌شى وت، "تەنها دوو ڕۆژ پێش داوای ئاگربەستی ئیسرائیل، حزبوڵڵا زیاتر لە 350 موشەک‌و هاوەنی قەبارە جیاواز ئاراستەی شوێنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەشارەکانی حەیفا کرد‌و تەنانەت شوێنی نیشتەجێبونی ناتانیاهۆشی کرده ئامانج".
