شارپرێس:
ڕەوتی نیشتمانی شیعە بەسەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر، ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە گوایە ڕەوتەکە بڕیاریداوە بەشداریی هەڵبژاردن بکات.
نوسراوێک لەڕاگەیاندنو سۆشیاڵ میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە بەناوی نوسینگەی موقتەدا سەدرەوەو تێیدا ئاماژه بهوهكراوه، ڕەوتەکە گەڕاوەتەوە نێو پرۆسەی سیاسییو بڕیاریداوە بەشداریی لەهەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەماندا بکات.
لهوبارهیهوه نوسینگەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە ڕاگەیهنراوێکى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "ئهو نوسراوه ساختەیە".
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، ڕەوتەکەی نیشتمانى شیعه بهسهرۆكایهتى موقتهدا سەدر، بڕیاریداوە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق بایکۆت بکات، وەک هەڵوێستێک دژی گەندەڵیو گەندەڵکاران.