ئەگەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەئارادایە

کوردستان

06/10/2025‌ 520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزەرەكەی دەمیرتاش ئاشكرایكرد، ئەگەر حكومەتی توركیا تانە لەبڕیاری زیندانیكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش نەدا، دەبێت بەگوێرەی یاسای زیندانیكرنەكەی هەشتی مانگ ئازاد بكرێت.

مەحسونی کارامان، پارێزەری دەمیرتاش ڕایگەیاند،" ئەگەر حکومەت تانە لەبڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نەدات، ئەوا وادەی بڕیارەکە لە8ی ئۆکتۆبەردا کۆتایی دێت".
دەشڵێت،" ئەگەر حکومەت تانە لەبڕیارەکە نەدات دەبێت رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2025، كە دەكاتە ڕۆژی چوارشەمە دەمیرتاش ئازاد بکرێت".
 
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە 4ی تشرینی دوەمی 2016ـەوە لەزیندانە،  دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تاوەکو ئێستا سێ جار  ڕایگەیاندوە، زیندانیکردنی دەمیرتاش پێشێلکاریی مافەکانییەتی و داوای ئازادكردنی كردوە،  بەڵام دادگاکانی تورکیا داواکارییەکانی ئازادکردنیان ڕەتکردووەتەوە.