چەکدارەکانی حکومەتی سوریا هێرشیان کردەسەر دانیشتوانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە

کوردستان

06/10/2025‌ 1139 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

هێزەچەکدارەکانی حکومەتی سوریا بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیانکردەسەر  دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دژی داخستنی دەروازەکانی گەڕەکەکانیان لەلایەن حکومەتی سوریاوە، پازدە کەس بریندار بوون و تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی داخستنی دەرگاکانی چوونە ژوورەوە بۆ گەڕەکەکان و چەکدارەکان هێرشیان کردوەتە سەر ناڕازیان.

لە کاتی گردبوونەوەکەدا، هێزەکانی حکومەت ئاو و سپرای بیبەر و گازی فرمێسکڕێژیان ڕشاندووە بەسەر خۆپیشاندەراندا.

هاوکات حکومەتی سوریا تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی قورس بۆ دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب دەگوازێتەوە.
ئ.ه

بەپەلە