شارپرێس:
سەرۆکی پارتی تەقەدوم لەگردبونه‌وه‌یه‌كى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌لایه‌نگرانى وت، "ئێمه‌ى سوننە دوای ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران دەدەینە عەرەبی شیعە، دواتر پۆسته‌كانى سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی په‌رله‌مان، بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانمان یەکلایی دەکەینەوە"، ده‌شڵێت، "له‌ناو سوننه‌شدا، نه‌یاره‌كانم لەڕیزی دواوەى ئەو شوێنە دەبن کە من سەرۆکایەتیی دەکەم، به‌گوێره‌ى قەبارەی خۆیشیان ڕێگەیان پێدەدەم قسە بکەن".
محه‌مه‌د حه‌لبوسى له‌کۆبونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا ڕایگه‌یاند، "تەنها عەرەبی سوننە بڕیار دەدات کام پۆست هەڵدەبژێرن، سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی پەرلەمانى عێراق".
حەلبوسی ڕاشیگەیاند، عەرەبی سوننە دوای ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران دەداته عەرەبی شیعە مەزهەب، دواتر پۆسته‌كانى سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی په‌رله‌مان، بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان یەکلادەکەنەوە، ئەمەش دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرکردایەتیی کۆمەڵگەی سوننە نەک تەنها لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسی سوننە.
سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌دوم ئه‌وه‌شى وت، "خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یان سەرۆکی پەرلەمان كاندید ده‌كه‌م، واته یان ده‌بمه سەرۆکی داهاتوی كۆمارى عێراق یان سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئینجا په‌یامێكم هه‌یه بۆ نه‌یاره‌كانم له‌ناو سوننه، ئێوه لەڕیزی دواوەی ئەو شوێنە دەبن کە من سەرۆکایەتیی دەکەم، چونكه ئه‌وان دەنگیان کەمدەبێتەوەو به‌گوێره‌ى قەبارەی خۆیشیان ڕێگەیان پێدەدەم قسە بکەن".
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیاروایه 11ى ئه‌م مانگه بەڕێوەبچێت، تێیدا 21 ملیۆن‌و 404 هەزارو 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لەحەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.
