شارپرێس:
ئه‌و كۆمپانیایه‌ى حه‌شدى شه‌عبی كه ئه‌مریكا سزایدا، عێراق به‌كۆمپانیایه‌كى فه‌رمیى وڵاته‌كه‌ى ده‌زانێت‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان به‌فه‌رمیى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت:"موهه‌ندیس كۆمپانیایه‌كى فه‌رمیى حكومییه‌و ئێمه‌ش مافی ئەوەمان هەیە گرێبەست لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیا حکومییەکان بكه‌ین".
پێشتر گۆڤاری "زە ئەتڵەنتیک"ی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایكردبوو، سەرەتای ئەمساڵ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق گرێبەستی ڕاستەوخۆی بەبێ تەندەر لەگەڵ کۆمپانیای موهەندیس کە حەشدی شەعبی خاوەندارێتیی دەکات واژۆکردبوو بۆ چاککردنەوەی تۆڕی فایبەر ئۆپتیک لەعێراق‌و دروستکردنی تۆڕێکی نوێی جێگرەوە، ئاماژەی بەوەشکردبوو، ئەم گرێبەستانەی پێشتر ئاشکرانەکراون، کۆنترۆڵی داتابەیسەکان لەعێراق دەداتە دەستی گروپە چەکدارەکانى ناو حه‌شدى شه‌عبى.
له‌و ڕوه‌شه‌وه وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "کۆمپانیای موهەندیس فه‌رمیى‌و حکومییەو سەر بەدەستەی حەشدی شەعبییە، مافی بەشداریکردنیشى لەتەندەرو گرێبەستی پڕۆژەکان به‌گوێره‌ى ڕێنماییە کارپێکراوەکان هەیە، وەزارەتی پەیوەندییەکان مافی ئەوەی هەیە گرێبەست لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیا حکومییەکان بکات".
ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ى عێراق وتویه‌تى، "گرێبەستەکە بەشێوەیەکی یاسایی لەگەڵ کۆمپانیای موهەندیس واژۆکراوە، ئەوەش دوای بانگهێشتکردنی کۆمپانیاکەو چەندین کۆمپانیای بواری نیشتەجێکردن، ئاوەدانکردنەوەو پیشەسازیی سەبارەت بەچاککردنەوەی ڕێڕەوی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە 9ی مانگى ڕابردوو، خولێکی نوێی سزاکانی بەسەر چەندین کەسایەتی‌و کۆمپانیای پەیوەست بەسوپای پاسدارانی ئێران‌و حزبوڵڵای عێراق سەپاند لەنێویاندا کۆمپانیای موهەندیس هه‌بوو کە باڵی ئابوریی حەشدی شەعبییه.
