شارپرێس:
فازڵ میرانی پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتیان دەکاتو داوایان لێدەكات، بۆ "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حوكمڕانی" ببنە هاوبەشیان، دهشڵێت، "ڕەوا نییە پۆستو پلەکان بهگوێرهى میزاجو ئارەزوو ببەخشرێن، ناکرێت بێدەنگ بین لەئاست ئەو مافانەمان کە لێمان زەوتدەکرێت".
فازڵ میرانى سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لهپهیامێكدا لهههژمارى خۆى لهفهیسبوك نوسیویهتى، "ئێمە بەدوای ئەو هاوڵاتییانەدا دەگەڕێین كە ببنە هاوبەشمان، لەگەڵمان بڕۆن بۆ پڕۆژەی فراوانکردنو ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانیی، دەنگی ئێوە پابەندمان دەکات ئەو مافانەی دەتانەوێت بۆتان جێبەجێبکەین، بەیاسا بییانچەسپێنینو بەكردەوە بەدواداچونی بۆ بکەین".
ئهوهشى وتوه، "خوشكو برایانم: ئێوە لەم وڵاتەدا شایستەی هەموو ئەو شتانەن کە لێی بێبەشکراون یان دواخراوە، یان دەترسن لەوەی لەدەستی بدەن. لەگەڵمان بنو دەبینن چۆن پارێزگاریی لەمافەکانتان دەکەینو چۆن بەبێ هیچ منەتێک پێشکەشتانی دەکەین".
میرانى ڕاشیگهیاندوه، "ئێمە خەمی هەموو گەلانی عێراق هەڵدەگرین، ئینجا لەهەر کوێیەک بن، لەناوەوە یان دەرەوەی عێراق، لەهەموو گوندو شارێک، لەسەر هەر کورسییەکی خوێندن، لەپێناو هەموو گوڵەگەنمێک، بۆ هەر کوڕو کچێک، بۆ هەموو لاوان، بۆ فەرمانبەران، بۆ کاسبکارانی بازاڕ، بۆ ئەوانەی هەژارو برسیکراونو بەو هاوکارییانەی کە لەبنەڕەتدا موڵکی خۆیانەو منەتیان بەسەردا دەکرێت، بۆ خانەوادە سەربەرزە قوربانیدەرە بێبەشکراوەکان".
لهبهشێكى دیكهى پهیامهكهیدا میرانى باسى لهوهشكردوه، "ئێمە ئەو دەنگەی ئێوەین کە نە ون دەبێت، نە کپ دەبێت، نە دەگۆڕێتو نە پشتی تێدەکات، لەگەڵمان بن، با پێکەوە سنورێک بۆ نەهامەتییەکان دابنێین، هەرگیز دروست نییە ببینین مافەکانمان پێشێلدەکرێن یان تاکێک یان گروپێک سازشیان لەسەربکات".
جهختیكردوهتهوه، "ڕەوا نییە پۆستو پلەکان بهگوێرهى میزاجو ئارەزوو ببەخشرێن، ناکرێت بێدەنگ بین لەئاست ئەو مافانەمان، کە لێمان زەوتدەکرێت لەلایەن کەسانێکەوە کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، سورن لەسەر دەستبەسەرداگرتنی چارەنوسی ئێمە، بەپشتیوانیی ئێوەو پێکەوە، دەبینە بەربەستێکی پتەو لەبەردەم بەردەوامبونی زیانەكان".
