ڤینیسیۆس هەڕەشە ده‌كات

وەرزش

01/11/2025‌ 1555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گرژیی نێوان ڤینیسیۆس جونیۆرو یانەی ڕیاڵ مەدرید گەیشتوه‌تە ئاستێکی مەترسیدار، بەتایبەتی دوای ئەو کاردانەوە توندەی ڤینیسیۆس بەرامبەر بڕیاری تشابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری نوێی تیپەکە نیشانیدا لەکلاسیكۆی کۆتاییدا.


سەرچاوەکانی هەواڵی ئیسپانی ئاماژە بەوەدەکەن، ڤینیسیۆس بەجدی بیری لەجێهێشتنی یانەکە کردوه‌تەوە لەهاوینی داهاتودا، ئەگەر ئەلۆنسۆ لەپۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

یانەی پاریس سان جێرمان وەك ئاراستەیەکی گونجاو سەیر دەکرێت بۆ یاریزانە بەرازیلییەکە، بەتایبەتی کە ئەو یانەیە توانای پێدانی موچەیەکی زۆری هەیە کە نزیک بێت لەموچەی کیلۆان مباپێی هاوڕێی.

هەروەک، وتووێژەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس کە تاساڵی 2027 بەردەوامە، بەهۆی جیاوازییە داراییەکان‌و داواکارییەکانی یاریزانەکە بۆ بون بەیەکێك لەباڵاترین موچەوەرگرانی یانەکە، گەیشتوەتە بنبەست.

ئەو بارودۆخە ئیدارییەی ڕیاڵ مەدریدی توشی دڵەراوکێ کردوەو ئەگەری هەیە یانەکە ناچاربکات بۆ ڕێگەگرتن لەڕۆیشتنی یاریزانەکە بەشێوەیەکی ئازاد، گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە یان لەئەگەری بەردەوامبونی گرژییەکاندا، بەنرخێکی زۆر بفرۆشرێتەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی