له‌دوو ناوچه‌ى جیاوازى كوردستان بومه‌له‌رزه‌ ڕویدا

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2721 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی عێراق ئاشكرایكردوه‌، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.2 پلە به‌پێوه‌ى ڕیخته‌ر لەباكوری ڕۆژئاوای شنگال لەپارێزگای نەینەوا تۆماركراوە، شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌ره‌زانیش ڕایگه‌یاندوه‌، كاتژمێر 2:55 خوله‌كى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، لەنێوان ناحیەی باوەنورو قه‌زاى کەلار ڕویداوه‌و پله‌كه‌شى به‌رزبوه‌".


پشتیوان ئیبراهیم شاره‌زاى كه‌شناسیى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیى ئاشكرایكردوه‌، لەکاتژمێر 2:55ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەک بەگوڕى 4.7 پله‌ به‌پێوه‌رى ڕێختەر، له‌10کیلۆمه‌ترى ژێر زەوی ڕویدا لەنێوان ناحیەی باوەنورو قه‌زاى کەلار.

ده‌شڵێت، "چەقی بومەلەرزەکە گوندی یەهودی بوه‌ لەڕۆژهەڵاتی قه‌زاى خانەقین، لەدوری 10 کیلۆمه‌ترى سەنتەری شاری خانەقین".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌ر ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسیی‌و بومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگه‌یاند، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.2 پلە به‌پێوه‌رى ڕێخته‌ر لەباكوری ڕۆژئاوای شنگال لەپارێزگای نەینەوا تۆماركراوە.

ده‌سته‌كه‌ ده‌ڵێت، "دانیشتوانی نزیك ناوچەكە، بەپلەی جیاواز هەستیان بەزه‌مین له‌رزه‌كه‌ كردوە، به‌ڵام داوا لەهاوڵاتیان دەكه‌ین خۆیان لەهەواڵ‌و دەنگۆی ناڕاست بەدوربگرن‌و پابەندبن بەڕێنماییەكانی سەلامەتی بومەلەرزە له‌هه‌ر شوێنێك بن".

بەپەلە