شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی مەشقی سەربازیی بۆ خوێندکارانو سەربازانی سوریا لەسەر خاکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
زهكى ئاکتورک وتەبێژی وەزارەتى بهرگریى توركیا ئاشكرایكرد، لە 31ی تشرینی یەکەمەوە 49 خوێندکاری سوری لەئەکادیمیاکانی سوپاو هێزی دەریاییو هێزی ئاسمانیی دەستیان بەمەشقو ڕاهێنان كردوه.
ئاکتورک ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تورکیا میوانداریی 696 خوێندکار دەکات لەئەکادیمیا سەربازییەکانو 241 خوێندکار لەقوتابخانە پیشەییەکانی ئەفسەری، کە لە 29 وڵاتی دۆستو هاوپەیمانەوە هاتون.
ئهوهشى وت، "سەربازانی سوریا لەئێستاوە دەستیان بەمەشقی سەربازیی خۆیان کردوە لەناو سەربازگەو ناوچەكانى تایبهت بهمەشقی سەر بەهێزە چەکدارەکانی تورکیا".
ئەم پێشهاتە دوای واژۆکردنی "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بەڕاهێنانو ڕاوێژکاریی هاوبەش" دێت لەگەڵ حکومەتی سوریا كه لە 13ی ئابدا واژۆكراوه تایبهت بههاوکارییه سهربازیىو بهرگرییهكان.