شارپرێس:
سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز ئاشكرایده‌كات، بافڵ تاڵه‌بانى بڕیاریداوه مانگانه 350 هه‌زار دۆلار هاوكارى یانه‌كه بكات‌و به‌رده‌وامبێت، ده‌شڵێت، "له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و عه‌لى حه‌مه‌ساڵح‌و چه‌ند خێرخوازێكى دیكه‌شه‌وه هاوكارییه‌كى باشى داراییمان پێگه‌یشتوه".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، ده‌سته‌ى كارگێڕیى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز چه‌ند ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌بارودۆخى یانه‌كه ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن خێرخوازان‌و سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌وه هاوكارییه‌كى باشى دارایی كراون.
ئه‌وه‌ش ڕونكرایه‌وه، "له‌ڕێگه‌ى هاوڕێ دارۆ شێخ نورى، بڕى 350 هه‌زار دۆلارمان پێگه‌یشتوه‌و پێمانڕاگه‌یه‌نراوه‌و ئه‌وه هاوكاریى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كورستانه‌و مانگانه‌ش ئه‌و هاوكارییه به‌رده‌وامده‌بێت".
باس له‌وه‌شكرا، له‌لایه‌ن عه‌لى حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست‌و هاوڕێكانیه‌وه بڕى (102) وه‌ره‌قه‌یان پێگه‌یه‌نراوه‌و له‌لایه‌ن فاخیر هه‌ریریشه‌وه بڕى 51 ملیۆن دیناریان بۆ كۆكراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هاوكارییه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمیش، ده‌سته‌ى كارگێڕیى یانه‌ى نه‌ورۆز ئاشكرایكرد، "هاوكارییه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمیشمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه كه بڕه‌كه‌ى 450 ملیۆن دینار بوه‌و داوامانكردوه هه‌م به‌رده‌وامبێت‌و هه‌ر چوار یانه‌كه‌ى كوردستانیش بگرێته‌وه".
جه‌ختیشكرایه‌وه، "یانه‌كه‌مان دوره له‌سیاسه‌ت‌و داواده‌كه‌ین نه‌به‌سترێته‌وه به‌سیاسه‌ته‌وه‌و سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكى سیاسیى نین، به‌ڵام هه‌ركه‌سیش هاوكارمان بێت سوپاسى ده‌كه‌ین، یانه‌ى نه‌ورۆز یانه‌ى تاكه كه‌سێك نییه‌و یانه‌یه‌كى سلێمانى‌و هه‌موو كوردستانه".
سه‌باره‌ت به‌و پاره‌یه‌ش كه گوایه له‌دواى ڕوداوه‌كه‌ى لاله‌زار ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، ده‌سته‌ى كارگێڕیى یانه‌كه جه‌ختیانكرده‌وه، "هیچ ئاگادارییه‌كمان له‌و پاره‌یه نییه گوایه دوو ملیۆن‌و 400 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منیه‌وه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارى نین".
له‌باره‌ى ده‌ستوه‌ردانى یه‌كێتیش له‌یانه‌كه، ده‌سته‌كه وتیان، "تائێستا یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان هیچ ده‌ستوه‌ردانێكى له‌یانه‌كه نه‌كردوه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیشمان بۆ دروستنه‌كراوه".
