شارپرێس:
بڕیاروایه لەم هەفتەیەدا محەممەد شیاع سودانی سەردانی هه‌رێمى كوردستان بكات‌و ماوه‌ى دوو ڕۆژیش بمێنێته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "سودانى سه‌ره‌تا ده‌چێته هه‌ولێرو دواتریش ده‌چێته شارى دهۆك".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ڕۆژى دوشه‌ممه واته دوو ڕۆژى دیكه، محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌كات‌و ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌و دیدارى سیاسیى ئه‌نجامده‌دات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردوه، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى سودانى، لەگەڵ مەسرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌بێت‌و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئەم سەردانەى سودانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، لەکاتێکدایە کە هاوپەیمانییەکەی لەدوایین هەڵبژاردندا، دەسکەوتێکی بەرچاوی بەدەستهێنا.
تائێستا بەشێک لەکێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا بەچارەسەرنەکراوی ماونەتەوە، بەتایبەت پرسی موچە، کۆبونەوەو دانوستانەکانی نێوان هەردولاش بەردەوامن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌به‌غداوه باسى له‌وه‌شكردوه، "ڕۆژی سێشەممەش، سودانى سەردانی دهۆک دەکات‌و بەشداریی لەچالاکییەکی زانکۆی ئەمریکی کوردستان دەکات".
چاودێران پێیانوایه، ئەم سەردانەی سودانی بایەخێکی تایبەتی هەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هاوپەیمانییەکەی ناوبراو لەم هەڵبژاردنەدا توانیی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت‌و 46 کورسی پەرلەمانی مسۆگەربکات، کە بوە براوەی نێو هەموو لیستە شیعەکان‌و یه‌كه‌م هێزیشه كه خاوه‌نى ئه‌و ژماره كورسیه بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
