شارپرێس:
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، بەر لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، چەند لایەنێک داوای هاوپەیـمانێتییان لەپارتەکەیان کردوە، بەڵام ڕەتیانکردوەتەوە.
پارتی سۆسیال دیموکرات لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق؛ لەچەند بازنەیەکی هەرێمی کوردستانو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لیستی هەبوو، بەڵام هیچ کورسییەکانیان مسۆگەرنەکرد، سەرەڕای بەدەستهێنانی نزیکەی ههشت هەزار دەنگ.
محەممەدی حاجی مهحمود سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکرات بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردوهو وتویهتى، "بەشێکی لایەنەکان لەچەند بازنەیەک داوای هاوپەیمانێتییان لێکردین، بەڵام ئێمە ڕازی نەبوینو ناچینە نێو هاوپەیمانێتییەک کە پارتیو یەکێتیی تێدا نەبێت".
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکرات وتوشیهتى، "ئەگەر پارتیو یەکێتیی بەیەکەوە نەبن، ئێمە ناچینە هیچ هاوپەیمانییەک".
ئهوهشى وتوه، "ئێمە لەگەڵ ئەوەبوین، هەمولایەنە کوردستانییەکان لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییەک بەشداربن، فشاری زۆرمان لەسەربوو، کە بونە هۆکاری ئەوەی دەنگەکانمان کەمبکات".
جهختیشیكردوهتهوه، "لەکەرکوکو خانەقین کێشەی زۆرمان بۆ دروستکراو لەخانەقین سەرۆکی لیستەکەیان بەپارە کڕی".
