ئێران زانیاری هەستیار لەسەر پەیوەندی ئیسرائیل و ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئاشكرادەكات

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئاشکرایکرد، یەکەم پێگەو بنکە کە ئیسرائیل لەهێرشە 12 ڕۆژییەکەی بۆ سەر ئێران هێرشی کردە سەر، کارگەی تەقەمەنییەکانی وزەی تاران بوو، زانیاریی وردیش لەبارەی ئەو کارگەیە، تەنیا لەلای ئاژانسی وزەی ئەتۆم بوو، كەدواتر بۆمان دەركەوت كە ئاژانسەكە زانیارییەكانی گواستۆتەوە بۆ ئیسرائیل.


محەممەد ئیسلامی، جێگری سەرۆکی ئێران و سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لەوتارێکدا ڕایگەیاند، یەکەم پێگە کە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لەڕوبەڕوبونەوەکانی لەگەڵ ئێران، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی وزەی ئەتۆمی ئێران کرد کە بۆ کاری توێژینەوە بەکاردێت.

وتیشی،" یەکەم پێگەو بنکە کە ئیسرائیل لەهێرشە 12 ڕۆژییەکەی بۆ سەر ئێران هێرشی کردە سەر، کارگەی تەقەمەنییەکانی وزەی تاران بوو، زانیاریی وردیش لەبارەی ئەو کارگەیە، لەلای ئاژانسی وزەی ئەتۆم بوو".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر ژورێکت هەبێت لەباڵەخانەیەک بۆ توێژینەوە، هاوکات بەهاوکاریی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئەوەمان کردوە، ئەمەش وای کردوە ببێتە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل، پرسیاری کرد لەوەی، ئەگەر زانیاریی زۆر باش نەبێت، ئیسرائیل چۆن دەتوانێت بەم وردییە ئامانجەکە بپێکێت.