هۆکاری دەستگیرنەکردنی موهەیمەن حەمدانی ئاشکراکرا

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک هۆکاری دەستگیرنەکردنی ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرادەکات کە تۆمەتبارە بە هێرشکردنەسەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە قەزای دوبز و دەڵێت، ئەو پەرلەمانتارە پارێزبەندی هەیە.


عامری نوری، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەکردوە،" دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە کە ئەو کەسانەی تەقەیان لە ماڵی پێشمەرگەیەکی قەزای پردێ کردوە هەمویان پاسەوانی موهەیمەن حەمدانی پەرلەمانتاری ئێستا و کاندیدی دەرچوی حزبی تەقەدومن و توانراوە سەرجەمیان دەستگیربکرێن ".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" موهەیمەن حەمدانی خۆی دەستگیرنەکراوە، چونکە پارێزبەندی هەیە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە، ژمارەیەک پاسەوانی موهەیمەن حەمدانی، کاندیدی دەرچوی پەرلەمانی عێراق دەستڕێژی گولـلەیان کردە سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لەقەزای دوبزی سەر بە پارێزگای، هەروەها هێرشیان کردە سەر ئەفسەرێکی سوپای عێراق کە لە هەوڵدابوو بۆ رێگری لە پەلاماردانی ئەو خێزانە بکات.