شارپرێس:
لهشەشەمین کۆڕبەندی ئاشتیو ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) مهسعود بارزانى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگهیاند، "ئەگەر گرفتەکان بدۆزینەوەو نیازو ئیرادە هەبێت، چارەسەری کێشەکانیش زۆر ئاسان دەبن".
مهسعود بارزاى ڕایگهیاند، "ئەم کۆڕبەندە لەکاتێکی هەستیاردا بەڕێوەدەچێت، هیودارین لێکۆڵینەوەکانی ئەم کۆڕبەندە ئەنجامێکی ئەرێنی لێبکەوێتەوەو ئەم ئامانجانە بەدەستبهێنێت کە ئەم کۆڕبەندەی بۆ دەبەسترێت".
ئهوهشى ڕونكردهوه، "لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قەیرانی زۆرو مەترسیدار هەیە، ئومێدەوارین ئەمجۆرە کۆڕبەندانە ببێتە ڕێگەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو قەیرانانە، هەندێ ڕوداو، گۆڕانکارییو مێژوو دروستدەکەن".
بارزانی جهختیكردهوه، "دوای جەنگی یهكهمى جیهانی، پەیمانی سایکس پیکۆ گۆڕانکاریی گەورەی بەسەر ناوچەکەدا هێنا، ئەم سیستەمەی لەئەنجامی پەیماننامەی سایکس پیکۆ هاتە کایەوە، بەداخەوە سەقامگیریی بۆ ناوچەکە نەهێنا، گرفتی گەورەی دروستکرد، تائێستاش میللەتانی ئەم ناوچەیە بەدەست ئەم پەیماننامەیەوە دەناڵێنین".
ئهوهشى وت، "پێویستە میللەتی ئەم ناوچەیە زۆر بە جددی بیربکەنەوە کێشەکە لەکوێیە، تاوەکو ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت، هیچ گونجاو نییە ئێمە بەیەکەوە بژینو ناتەبابین، ئەگەر گرفتەکان بدۆزینەوەو نیازو ئیرادە هەبێت، چارەسەری کێشەکانیش زۆر ئاسان دەبن".
ئهوهشى ڕونكردهوه، "زۆر ئاساییە هەڵە بکرێت، بەڵام تاوانە لەسەر هەڵەکە بەردەوامبیت، سیاسەتی خۆسەپاندن بەسەر هەموو جومگەکان سەرکەوتوو نەبوە، لە نە عێراق نە لەهیچ وڵاتێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەوەی داهاتوو پێویستیان بەوەیە ژیانێکی خۆشو بەختەوەریان هەبێت، بۆیە نابێت ئەو کێشانەی ئێستا هەیە بۆ نەوەکانی داهاتوو جێبهێڵین".
ههر لهوتارهكهیدا باسى لهوهشكرد، "دەوڵەتی عێراق لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانی لەسەر بنەمای هاوبەشی دامەزرا، دوای ئەو لەشۆڕشی 14ی تەمموزی 1958 بڕگەیەک نوسرایەوە کە تێیدا هاتبوو (کوردو عەرەب لەو نیشتمانە هاوبەشن)، ئەمەش هێزێکی دیکەی بەخشییە عێراقو ڕۆژانێکی زۆر خۆش هاتە ئاراوە ژینگەیەکی ئارام دروستبوو، بەڵام دیسان ئەمە سەرینەگرت، لە 11ی ئادار ڕێککەوتن لەنێوان سەرکردایەتی شۆڕشو حکومەتی عێراق کرا، پاش ماوەیەکی دیکە ئەوەش سەرینەگرت".
لەدرێژەی وتارەکەیدا بارزانی ئهوهشى وت، "هیچ کاتێک سەرکردایەتی شۆڕش هیچ دەرفەتێکی چارەسەری ئاشتیی لەدەست خۆی نەداوە، لەساڵانی 1963، 64، 66، 70و 91 هەرکات دەرفەتی ئاشتی هەبوبێت سەرکردایەتی شۆڕش دەستی بۆ درێژکردوە، ئێمە وەکو کورد سەلماندومانە ئاشتیخوازین، ئەو شتانەی بەسەر ئێمەشدا هات بیرمان ناچێت، بەڵام ئێمە تۆڵە ناکەینەوە، چونکە ئێمە زۆرباش دەزانین برایەتی ئێمەو عەرەبو پێکهاتەکان زۆر لەوە بەرزترە لەو کێشەو تاوانانەی لەلایەن حکومەتەوە ئەنجامدەدرێت".
ئاماژهى بهوهشدا، "کێشە لەگەڵ حکومەت شتێکە، برایەتیو دۆستایەتیو تەبایی نێوان میللەتیش شتێکی دیکەیە، دوای ڕوخانی ڕژێمی لە2003 دەرفەتێکی زێڕین بۆ ئێمە هاتە پێش، لەسەر سێ بنەما هەنگاومان هاوێشت ئەوانیش هاوبەشی، هاوسەنگیو سازان لە2005 دەستوری عێراق نوسرایەوە، کە ئەو دەستورە ئەگەر لەگەڵ دەستوری وڵاتانی دەوروبەر بەراورد بکرێت هی عێراق زۆر پێشکەوتوترە".