بارزانى‌و سودانى كۆبونه‌وه‌

کوردستان

18/11/2025‌ 3164 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مه‌سعود بارزانی‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوەو بارودۆخی سیاسیی عێراق‌و ناوچەکەو پێشهات‌و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراقیان تاووتوێکرد، هه‌ردوكیان ده‌ڵێن:"یاسای هەڵبژاردن لەپێناو دادپەروەریی زیاتر پێویستی بەگۆڕین هەیە".


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لەشاری دهۆک مەسعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە.

ڕاگه‌یه‌نراوێكى باره‌گاى بارزانى ده‌ڵێت، "لەکۆبونەوەکەدا هەردولا پیرۆزباییان لەیەکتری کردوه‌ بەبۆنەی سەرکەوتنیان له‌پڕۆسەی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق‌و هیوایانخواستوه‌ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، لەخزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق بێت".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا تیشکخراوه‌ته‌سه‌ر یاسای هەڵبژاردن‌و جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه‌، لەپێناو دادپەروەریی زیاتر، پێویستی بەگۆڕین هەیە".