شارپرێس:
لە ڕاپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی "شیناری ئیکۆنۆمیش"ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە، ئەمریکا بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسسازی ئەتۆمی کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تاقیکردنەوەکە بریتی بووە لە خستنەخوارەوەی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی B61-12 (بە شێوەیەکی ناچالاک) لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی F35وە.
تاقیکردنەوەکە لە نیڤادا ئەنجامدرا و بۆ یەکەمجار ئامادەیی تەواوی توانای ئۆپەراسیۆنی هێرشی ئەتۆمی بەفڕۆکەیەکی جەنگی نەوەی پێنجەمی ئەزموون کرد.
لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونکراوەتەوە کە فڕۆکەی F-35A تاکە فڕۆکەی جەنگییە کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە و ئەو تاقیکردنەوانەی لەسەری ئەنجامدراون لە ویلایەتی نیڤادا، توانای ناوازەی پشتڕاست دەکەنەوە.
ئ.ح