ئیلهام ئەحمەد: بەمزووانە خولێکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەستپێدەکەین

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3380 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ کەناڵی ڕۆژئاڤا تیڤی ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سوریا دەچێتە قۆناغێکی نوێوەو کۆمپانیا تایبەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەست بەکاردەکەن .

ئیلهام ئەحمەد ڕونیکردەوە، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە چوارچێوەی سوپای سوریادا تایبەتمەندیی تەواویان دەبێت، ڕێککەوتنی سەرەتاییش لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوپادا هەیە .

دەشڵێت، پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری دەبێت لە سەرتاسەری سوریا جێبەجێ بکرێت.

هەروەها ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، میدیاکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هەوڵ دەدەن وێنەی ناوچەکانمان بشێوێنن و هانی ئاژاوە دەدەن.

ئیلهام ئەحمەد لەبارەی گفتوگۆکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ دیمەشق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ حکومەت ئەنجام دەدرێت.

دەشڵێت، سوریا پێویستی بە لامەرکەزییە.
ئ.ح