شارپرێس:
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، لەلایەن هێزێکی تایبەتی پارتییەوە تەقە لەلێبپرسراوی
کۆمێتەی یەکێتی لەقەزای خەبات کراوە و بە برینداری دەستگیرکراوە.
میدیای یەکێتی
لەزاری کەسوکارى نێچیروان هەرکی، لێپرسراوی کۆمیتەی خەباتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، ناوبراو لەلایەن هێزێکی تایبەتی
پارتییەوە تەقەی لێکراوە و بە برینداری دەستگیرکراوە.
ماوەی چەند رۆژێکە کرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دانیشتوانی گوندی لاجان لەسنوری پارێزگای هەولێر و هێزە ئەمنییەکان دروستبوە، کە زۆرینەیان لە عەشیرەتی هەرکین، ئەمڕۆش لەقەزای خەبات شەڕەتەقە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی سەر بەو عەشیرەتە دروستبوو، گومانیش دەکرێت دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی یەکێتی، پەیوەندی بەو ڕوداوانەوە هەبێت.