كەشناسی كەشوهەوای دوو ڕۆژی بڵاوكردەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوەو دەشڵێت، مانگی 11 گەرمترین مانگی ساڵ بوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،" ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ دادەبەزن".

ئاماژە بەوەکراوە،" سبەی چوارشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەشەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەهەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

لەڕاگەیەندراوەكەی كەشناسیدا هاتوە، تێكڕای پلەی گەرمی لەمانگەكانی ئەمساڵدا،   15.8پلە بوە، بەراورد بەتێكڕای پلەی گەرمی ساڵانی پێشوو، مانگی 11ـی ئەمساڵ 1.6 پلە گەرمتر بوە، بەوەش بە گەرمترین مانگی یانزەی ساڵ دیاریكراوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 18 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی