شارپرێس:
وه‌زیری دادی عێراق ئاشكرایكرد، تا ئه‌مڕۆ 10 هه‌زارو 434 زیندانی سزادراو له‌زیندانه‌كانی وه‌زاره‌تی داددا له‌چوارچێوه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی ئازادكراون و دەڵێت، بەردەوام ئەو كەسانەی دیكە ڕادەگەیەنرێت كە ئازاد دەكرێن.
خالد شوانی، وەزیری دادیی عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، "تا ئه‌مڕۆ 10 هه‌زارو 434 زیندانی سزادراو له‌زیندانه‌كانی وه‌زاره‌تی داددا له‌چوارچێوه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی ئازادكراون".
وەزیری دادیی عێراق جەختیشی كردەوە،" ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری به‌رده‌وام ژماره‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراون ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه دۆسیه‌كانیان له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا بوه یان له‌به‌رده‌م دادگاكانی تاوان به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتون".
خالید شوانی لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ئەوەشی ڕونكردەوە،" ئه‌و ژماره‌یه‌ی باسكراوه ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و سزادراوانه‌وه هه‌یه كه له‌ناو زیندانه‌كانی وه‌زاره‌تی دادبون و به‌پێی یاسای لێبوردن ئازادكراون".