شاندی دەمپارتی بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندی دەمپارتی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێككەوتن.

شاندەكە پێكهاتون لەپەروین بوڵدان جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، پەرلەمانتار میدحەت سانجارو فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ پارێزەری نوسینگەی یاسایی سەدە.

چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە دوای گەڕانەوەیان لەدورگەی ئیمراڵی ئەنجامی کۆبونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە.

دوا سەردان، شاندی كۆمسیۆن بوو كەلە 24ـی تشرینی دوەمی 2025دا لەزیندانی ئاسایشی توندی جۆری ئێفی ئیمراڵی چاوی بەئۆجەلان كەوت.

شاندەكە پێكهاتبوو لە گوڵستان كلچ كۆچیگیت، جێگری هاوسەرۆكانی دەم پارتی، فەتی یەڵدز، جێگری سەرۆكی گشتیی مەهەپەو لەئاكەپەش حسێن یامان، بەهێلیكۆپتەر چونە دورگەی ئیمراڵی و چاویان بەعەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە كەوت.