لیستى موچه‌ى مانگى 11 ڕاده‌ستى به‌غدا كرا

ئابوری

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، لیستی موچەی مانگی تشرینی دوەم (مانگى 11) ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.


له‌وباره‌یه‌وه‌ وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە، لیستی موچەی مانگی تشرینی دوەمی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمه‌وه‌ ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوه‌".

ڕێباز حەملان ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانى هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، ناردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هه‌رێم هیچ کێشەیەکی نییەو بەغدا  لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی موچەی فەرمانبەرانی کوردستانیش ڕەوانە دەکات.