شارپرێس:
بەرپرسێکی حکومەتەکەی شەرع هەڕەشە لەکورد دەکاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەگەر هەسەدە بەخۆشیی خۆی تێکەڵی سیاسەتی سوریا نەبێت، بەشمشێرهوه بۆیان دهچینو ده‌یانهێنین".
حەسەن عەبدولغەنی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سوریا لەلێدوانێکیدا بۆ ساڵیادی ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد لەسوریا هەڕەشەی لەکورد کرد‌و وتى، "دەسەڵاتی سوریا بەڵێنیداوه سوریا لەباشورەوە بۆ باکور، ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا یەکبخات".
وتەبێژی وه‌زاره‌تى به‌رگریى ده‌شڵێت، "په‌یامی ئاگاداركردنه‌وه بۆ هه‌سه‌ده ده‌نێرین، ئەگەر ئێوه بەخێرو خۆشیی خۆتان نەیەنە نێو سیاسەت، ئەوە بەشمشێرەوە بۆتان دێین‌و دەتانهێنین".
په‌یامى فه‌رمى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا له‌كاتێكدایه، سەرباری هەوڵەکانی بونیادنانی سوریای نوێ بەپاراستنی مافی تەواوی پێکهاتەکانی وڵاتەکە، به‌ڵام بەرپرسانی دەسەڵاتەکەی ئەحمەد شەرع بەردەوامن لەتوندڕەویی بەرامبەر پێکهاتەکانی دیکە.