شارپرێس:
به‌گوێره‌ى نوسراوێكى ئەنجومەنی دادوەری عێراق، له‌مه‌ودوا هه‌ر به‌رپرسێك له‌هه‌ر پۆستێكى باڵاى فه‌رمیى عێراقدا بێت‌و ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتى حوكمڕانى بگرێت‌و باس له‌شكستى ده‌سه‌ڵات بكات، سزاى توندى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت. بەڵام دەستەی دادوەریی بەپەلە هاتەسەر خەت و هۆشداریی دەدات.
له‌و نوسراوه‌دا كه وێنه‌ی لاى شارپرێسه، ئەنجومەنی دادوەری عێراق داوادەکات، به‌گوێره‌ى یاسا، هەر بەرپرسێک لەهەر پۆستێکدا بێت، باس لەڕوخانی دەسەڵات لەعێراق بکات، سزابدرێت. بەڵام دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەریی نوسراوەکەی ڕەتکردوەتەوە و دەڵێت "ڕێزگرتن لە ئازادیی ڕادەربڕینی دەستەبەرکراو لە دەستووری هەمیشەییدا دەکاتەوە" هەروەها سەرنجڕاکێشانی بۆ بەرپرسێکی دادوەریی کردووە کە بەناوی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە کۆنووسێکی بەو جۆرە داڕشتووە و هۆشداریی دەداتێ لە ئەگەری دووبارەبوونەوەیدا لەپۆستەکەی لادەدرێت
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نوسراوەکەى ئەنجومەنی دادوەری عێراقدا ئاماژە به‌وه‌كراوه، "لێدوانی چەند بەرپرسێک کە لەچاوپێکەوتنەکانیاندا باسیان لەهەڵوەشانەوەی سیستمی سیاسی عێراق کردبوو، گه‌یاندونیه‌ته ئه‌وه‌ى ئه‌م نوسراوه ده‌ربكه‌ن".

